به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی RTـی رووسی، كه‌مێك پێش ئێستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌ری باشووری شاری به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنانی هه‌ژاند.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی شیاح – ئه‌لمه‌شره‌فییه‌ی به‌یرووت روویداوه، تا ئێستا هۆكار و ورده‌كاری باسنه‌كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م بۆردومانه‌دا كه له رێگه‌ی درۆنه‌وه بووه، سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماس به‌ئامانج گیراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه ده‌كات، جگه له به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماس، سێ كه‌سی دیكه‌ش كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوونه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت گه‌وره به‌رپرسێكی حه‌ماس كوژراوه.