راگەیەنراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ بارەگایەکی ئیسرائیل لە کوردستاندا نییە و بە ئامانجگرتنی هەولێر کارێکی تیرۆریستییە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هێزێکی لە یاسا دەرچوو رایگەیاندووە، لە رێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لەهەولێر بۆردوومانکردووە، هەواڵی ئەم گرووپ و هێزە نایاساییانە بێبنەمان و دوورن لە راستییەوە و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێمدا بوونی نییە، بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانووێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گرووپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە.

ھەواڵی زیاتر