له ڕووداوێكی هاتووچۆدا 11 كهس گیانیان له دهستدا
له ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە پارێزگایەکی تورکیا 11 كهس گیانیان له دهستدا و 57 كهسی دیكهش برینداربوون.
پارێزگاری ساکاریا، یاشار کارادەنیز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسهكان، باسی لەوە کرد کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەو ڕووداوەدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 کەسی دیکەش برینداربوون.
کارادەنیز باسی لەوە کرد کە بریندارانی ڕووداوەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تیمەکان لە ناوچەکەدا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، بەهۆکارێک کە هێشتا نازانرێت، لە بەشی داغدیبی ڕێگاکە بە ئاڕاستەی ئیستانبوڵ، حەوت ئۆتۆمبێل کە سێ پاس و بارهەڵگرێکیان لەنێودایە توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.