کەشناسێک پێشبینی دەكات كەشوهەوا لە شەوی سەری ساڵدا لە هەرێمی کوردستان سارد بێت و پلەکانی گەرما جێگیربن.
محەمەد عەلی،پێشبینیكەری كەشناسی ڕاگەیاند: كەشوهەوا لە شەوی سەری ساڵدا (یەكشەممەی داهاتوو) جێگیر دەبێت، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە كەشوهەوا ڕوونادات، پلەكانی گەرما-ش لە شەوی سەری ساڵدا سارد دەبێت.
هەروەها گوتی: لە ئێوارەی چوارشەممەوە تا بەرەبەیانی هەینی، بارودۆخێكی كەشوهەوای باراناوی كاریگەری لەسەر ناوەڕاست و ڕۆژئاوا و باشووری عێراق دەبێت، بەڵام كاریگەرییەكانی لە شارەكانی كوردستان كەمتر دەبێت.
ڕوونیشیكردەوە، باران بارین لە ڕۆژی پێنجشەممەدا دەبێ و هەروەها بای چالاك و ساردی باكووری لەگەڵدا دەبێت.