ڕاگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و هاوکات بڕی زیاتر لە (١٠٠ کیۆگرام حەبی کپتاگۆن) دەستی بەسەرداگیرا.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان:

لەبەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕێکەوتی ٢٠ـی١٢ـی ٢٠٢٣، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر دەستگریربکرێ .

هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوەو گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا لەپارێزگای (ذی قار) دوو بازرگانی تر و لەگەل بڕی (١٠٠ کیلۆگرام حەبی هۆشبەری کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا بگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان

 ٢٥ـی١٢ـی ٢٠٢٣

ھەواڵی زیاتر