کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ھەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ یەک شەممە 2023-12-24
کەش/ کەشى باراناوى دەبێت , لەسەرجەمى ناوچەکەمان ئاسمان بەردەوام هەورى دەبێت . باران بارین لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت لە کاتى جیاجیا ، هەندێک کات باران نمە باران و هەندێ کات دەگۆرێت بۆ بارانى مامناوەند ، لە دواى نیوەرۆ سنوورى پارێزگاى سلێمانى بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان بارانى بە ڵێزمەى کورت خایەنى دەبێت پاشان لە شەودا لە بەشێک لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و بەشى باشوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان بارانى زیاتر دەبێت بە بەراوورد بە ناوچەکانى تر . بەفر بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و بەشێک لە لووتکەى شاخە بەرزەکان لە کاتەکانى شەودا دەبارێت .
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 2 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی دووشەممە 2023-12-25
کەش/لە کاتەکانى بەرەبەیان ئاسمان هەورى و کەمێک باران بارین دەبێت بەشێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچە جیاجیاکان لەگەڵ دروست بوونى تەم لەکاتەکانى بەیانى .لەدواى نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت .
خێراى با / مامناوەند ( 10 – 15 ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان (6 – 8 ) کم دەبێت لە کاتى دروست بوونى تەم بۆ 2کم .
پلەکانی گەرما/ بەرزدەبێتەوە بە نزیکەى 2- 4 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 10 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 2023-12-24

ھەواڵی زیاتر