هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە کە بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵ، سەرجەم مامەڵەکانی هاتووچۆ ڕادەگیرێن.

عەقید هێمن حەمەد، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر  رایگەیاند، “سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێرانی ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێریاری، لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتى 21/12/2023 کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ رايىكردنى مامەڵەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەگشت بەش هۆبەکانیەوە رادەگیرێت، تاکو رێكەوتى ‌‌‌‌‌2/1/2024، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر نەکەن”.

وتەبێژی هاتووچۆ وتیشی : “هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم راگرتنە بەسەربچێت وەک “ساڵیانە، مۆڵەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل” بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام، هیچ کەسێک تووشی پێبژاردن نابێت بەهۆی دواکەوتن”.

ھەواڵی زیاتر