دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک لەسەر هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایش کردنی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان
لەدرێژەی هەڵمەتی ڕوبەڕوبونەوەی قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بڵاو کردنەوی وێنەو گرتەڤیدۆی کاتی تەقەکردن لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ،دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م، ح ، ع) کە کاری ڤاینەری دەکات لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا، بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایشکردن بەچەک و بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان كە کارێکی قەدەغەيه،
بۆیە دوپاتی دەکەینەوە هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت یان گرتەڤیدۆیی چەک و کاتی تەقەکردنی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بکاتەوە بە بڕياری دادگا لە لايەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت
جێگەی ئاماژەیە دەست خۆشی لەهاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێرو دەوروبەری دەکەین کە هەمیشە پاڵپشت و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بون لەپێدانی زانیاری
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢٠٢٣/١٢/١٤