ئەو کەسانەی لە کەرکووک پەیوەندییان بە ریزەکانی پارتی کرد چەند پارەیان وەرگرتووە؟

بەرپرسی لقی کەرکوکی پارتی: یەک دۆلارمان بەو کەسانە نەداوە کە لە حزبەکانی ترەوە هاتونەتە ناو پارتی

محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی کەرکوکی پارتی، بۆ دەنگی ئەمەریکا: پارتی یەک دۆلاری بە هیچکام لەو کەسانە نەداوە کە لە حزبەکانی ترەوە پەیوەندییان پێوەکردووین.

کادیرو ئەندامانی حزبەکانی تر بۆیە پەیوەندی بە پارتییەوە دەکەن، پارتی خاوەنی کوردە و کاتێک پارتی بۆ کەرکوک گەڕایەوە، خەڵکی کەرکوک گوتیان، کورد گەڕاوەتەوە.

لە ئەمەریکاش لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دا ململانێکان دەگەنە ئاستی قسەی ناخۆش، ئەمە حاڵەتێکی سروشتییە.

لەکاتی پڕوپاگەندەشدا خەڵکانێک لای ئێمەوە دەچنە لای حزبی ترو خەڵکی حزبی تریش دێتە لای ئێمە، ئەم مەسەلە دوای بانگەشەی هەڵبژاردن کپ دەبێتەوە.

هەندێک لە بارەگاکانمان چۆڵکراون و ئاڵای کوردستان بەسەر بارەگاکانمان دەشەکێتەوە.

گەڕانەوەی ئەو بارەگایانەی حەشد داگیری کردوون و گۆڕینی پارێزگاری کەرکوک ئەو کارانەن هەنگاوی بۆ دەنێین.
شتەکان لەشەوو ڕۆژێکدا جێبەجێ نابن، دەبێت بە لەسەرخۆیی ئەنجامیان بدەین.

ھەواڵی زیاتر