بەرپرسانی عێراق و تورکیا لە بەغدا کۆبونەوە، بو گفتگۆکردن لە بارەی سادەکردنەوەی رێکارەکانی ڤیزای تورکیا بۆ هاوڵاتیانی عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد حسێنی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ رەزا گیونەی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کۆبونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردو وڵات کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەمان کۆبونەوە لە بارەی ئامادەکارییەکانی سەردانی بەرپرسانی هەردو وڵات گفتوگۆ کرا، هەروەها پرسەکانی پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش و واژۆکردنی چەند یاداشتانامەیەک کە خزمەتی بەرژەوەندی هەردو وڵات بکات تاوتوێ کرا.
ئەوەشخراوەتەڕو، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بوە بە گفتوگۆکردن لەبارەی رێگەدان بە هاتوچۆی هاوڵاتیانی عێراق بۆ تورکیا و بە هەمان شێوە تورکیا بۆ عێراق، هەروەها ئاسانکاری لە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیان.