ئەمڕۆ دووشەممە 12/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆس ستێریولاس، کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی یۆنان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی یۆنان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە بە تایبەتی لە بوارەکانی کولتووری و بازرگانی و کشتوکاڵیدا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر