شارەزایەکی کەشناسی، پێشبینی بارانی بەردەوام و هەورەبروسکە دەکات لە دوو رۆژی داهاتوودا.
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی، ڕایگهیاند: لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ شەو بەھۆی درێژبوونەوەی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانمان، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەوری تەواو دهگۆڕێ و لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق و سنووری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی زاخۆ لە کاتی جیاوازدا ئەگەری دروستبوونی ھەورەبروووسکە و تاوەباران بە ڕێژەی جیاواز دەبێت لە ناوچەکانی دیکەدا ئەگەری نمەباران لە ھەندێک کاتدا دەبێت و کاریگەریی ئەم ناسەقامگیرییە تا بەرەبەیانی سبەی سێشەمە 12/12/2023 بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە پێشبینیەکانی رۆژی سێشەممە، ڕایگەیاند: بۆ سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە درێژایی کاتەکان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە کات و شوێنی جیاوازدا و پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلە نزمبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت.
ئاراس جهبار ڕاشیگهیاندووه: سبەی شەو کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان چالاک دەبێتەوە و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەست پێدەکاتەوە بە ڕێژەی ناوەند و رۆژی چوارشەممە 13/12/2023 چەقی کاریگەریی ئەم شەپۆلە دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بە شێوەی بارانی بەردەوام و ھەندێک کات ھەورە بروسکە و لێزمە باران لەناوچەکانی دیکەشدا ئەگەری بارانی باش و ناوەند دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا و نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما.