کۆبونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەستی پێکرد
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٢/١١ لە شاری بەغداد کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەئامادەبونی بەڕێزان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان لەگەڵ شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد تەمیمی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئامادەبونی ژمارەیەک لەوەزیرو بەرپرسی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لەسەر پرسی سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوریەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی لەسەر ئەو پرسانە لە نێوان هەردولادا هەیە دەستی پیکرد.