بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دوێنێ دوای 12ی شەو چووەتە بەردەم ماڵی لاهوری شێخ جەنگی(هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی) و بە پاسەوانەکانی بەردەم ماڵی لاهور جەنگی، هەڕەشەی ناردووە کە دەست بەسەر لالەزاردا دەگرێت، ئەگەر لاهور شێخ جەنگی پاڵپشتی لیستی نەوەی نوێ بکات لە کەرکووک، چونکە زانیویەتی لە ژێرەوە لاهور شێخ جەنگی پاڵپشتی نەوەی نوێ دەکات.
رۆژنامەنووس نەبەز رەشاد، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی “ئەم هەڕەشەیە ئەمە دوای ئەوە هات، کە بڕیار بوو لاهورشێخ جەنگی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو بکاتەوە، لەو پەیامە داوا لە دانیشتووانی کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان بکات کە دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتی و پارتی نەدەن، ئەو پەیامە راستەوخۆ وا لێکدرا یەوە کە لاهور شێخ جەنگی بانگەشە و پاڵپشتی هانی دەنگدەری کورد لە کەرکووک دژی یەکێتی و پارتی لە بەرژەوەندی لیستی نەوەی نوێ”.
“کەسە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی لە هەولێر سەردانی ماڵی ئاوارە کەرکوکییەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵکی کەرکووك کردووە دەنگ بە یەکێتی نەدەن لە کەرکوك”.