سەرۆک بارزانی بۆ قوربانیانی ئاگرەکەی سۆران: خۆم بەهاوبەشی خەمیان دەزانم

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت و شیفای خێراش بە برینداران بدات.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
8ی کانوونی یەکەمی 2023

ھەواڵی زیاتر