مەسرور بارزانی بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی سۆران دەکات

ئەمشەو هەینی 12/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی باڵاخانەیەک لە سۆران ، لە ڕێی تەلەفۆنەوە، پەیوەندیی بە هەڵگورد نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن .
سەرۆکی حکومەت هەروەها ڕایسپاردن لێکۆڵینەوە ی ورد و جیددی لەبارەی هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن ، بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتیی لە باڵاخانە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان بکرێت .

ھەواڵی زیاتر