ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/7، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاولا گانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی ئوسترالیای کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
باڵیۆزی ئوسترالیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا دەربڕی.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەكهدا، دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا بۆ ئەوەی چیتر ستەمیان لێ نەکرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت.
- 1
- 2
- 3
- 4
- 5