فەتوایەک لەبارەی دەرمانی ساختە و بازرگانیکردن بە تەندروستی

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، لە بارەی دەرمانی ساختە و بازرگانیكردن بە كەرتی تەندروستی فەتوایەکی بڵاو كردەوە.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/19 بەناونیشانی (لە خشتەبردنی نەخۆش لە لایەن هەندێك لە پزیشك ‌و نۆرینگە و نەخۆشخانەی تایبەت‌ و تاقیگه ‌و دەرمانخانەكانەوە) فەتوایەكەی دا.

لە فەتوا‌كەدا ئەنجومەنی باڵا هەموو جۆرەكانی (ئیستیغلالكردن) لە كاری پزیشكی بۆ لەخشتەبردن، بردنی سامانی نەخۆش، بە حەرام كراوە.

لە بەشێكی دیكەی فەتواكەدا ھاتووە کە ھەر پشكنینێک یان نووسینی دەرمان بە پێچەوانەی یاسا و رێنماییە تەندروستییەكان “حەرامە و دەچێتە چوارچێوەی هەوڵی زیانگەیاندن، كە هەندێك جار دەبێتە هۆكاری كووشتنی بە ناهەق راستەوخۆ یان سەركێشان بۆ كوشتن”. 

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا زیاتر دەڵێت “هەر دەرمانێك ڕێککەوتی بەسەرچووبێت، یان لە كوالێتیی كۆنترۆڵ دەرنەچووبێت، حەرامە بدرێتە نەخۆش، یان مامەڵەی پێوە بكرێت، ھەروەھا دەربازی سنوورەكان بكرێت و هەر جۆرە رێككەوتنێك لە نێوان پزیشك و دەرمانخانه ‌و تاقیگەكاندا لەسەر حیسابی نەخۆشەكان بكرێت، كارێكی حەرامە”.

ھەواڵی زیاتر