ڤیدیۆ.. ساتی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ( دوو )بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دەستبەسەر بڕی ( ٥٠ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگرن

دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٣/١١/١٧ لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لەکاتێکدا هەردوو تۆمەتباری بازرگان لە هەوڵی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکاندابوون هێزەکانی ئاسایش توانیان بڕی ( پەنجا )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ )دەستبەسەردابگرن و تۆمەتباران دەستگیربکەن.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر