پەیامی حەلبوسی لەبارەی دادگایی کردنیەوە
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدومی عێراق و سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی کە “هەرکاتێک پێویست بکات دەتوانم لە دادگا ئامادە بم. رێز لە یاسا دەگرم و لە یاسا هەڵنایەم.”
حەلبوسی وتی: “ئامادەم بچمە بەردەم دادگا بۆ هەر سکاڵایەک کە لەدژی من تۆمار دەکرێت. من لە عێراقم و ئەم وڵاتەم جێنەهێشتووە. ئەوەی لە یاسا رادەکات، هەڵەی کردووە، بەڵام من لێرەم و هەرکاتێک پێویست بکات، دەچمە بەردەم دادگا.”