سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دەکەن بۆ سەر کارکەی، بە هەنگاوێکی دروست و گرنگ وەسفی دەکات.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا رایگەیاند: “پێشوازى له گه‌ڕانه‌وه‌ى شۆڕش ئيسماعيل، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ين. هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لێده‌كه‌ين”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشداوە: “دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارييهكان له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى وا ده‌خوازێت لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى، تهبايى و يه‌كڕيزيى نێوانيان پته‌وتر بكه‌ن و بگه‌نه لێكگهيشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكييهكان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌م پێناوه‌دا ئێمه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بين”.
دوای زیاتر لە ساڵێک دابڕان و دوورکەوتنەوە، لە ئەرکەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە، ئەمڕۆ دووشەممە، 27/11/2023، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، لە رێوڕەسمێکدا گەڕایەوە سەر کارەکەی لە وەزارەتی پێشمەرگە.