پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسان، پێشبینی دەکرێت رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە باران لە هەرێمی کوردستان ببارێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی دوو رۆژی ڕاگەیاند و دەلێت: ئەمرۆ شەممە 25/11/2023 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور؛ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.

سەبارەت بە پێشبینیەکانی سبەی یەکشەممە، ڕایگەیاند: رۆژی یەکشەممە لە سەنتەری هەولێر و دهۆک باران مامناوەند دەبێت و پێشبینی دەکرێت 5 بۆ 10 ملیمەتر باران ببارێت، بەڵام لە هەڵەبجە و سلێمانی لاواز دەبێت و “هەندێک کاتی زۆر کەم” ئەگەری نمەباران هەیە.

ھەواڵی زیاتر