بەپێی زانیاریەکان ئێوارەی دوێنێ مەفرەزەیەکی چەکداری یەکێتی چوونەتە سەر نوسینگەی بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕاپەڕین و جێگرەکەیان ڕفاندووە کە ناوی رێبازە.
بەپێی زانیاری میدیای نزیکی یەکێتی، رێباز لەسەر سەرانەسەندن و گواستنەوەی ئەندامانی ئیتلاعات لە مەرزەکانی قەڵادزە و بازرگانی بە مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراوە .
ڕێباز بە نزیکترین کەس لە (جەمال)ی بەڕێوەبەری ئاسایشی راپەڕین دادەنرێت و پێشتر لە دوو سکاڵادا بۆ بافڵ تاڵەبانی، تۆمەتبار کرابوو بە دەڵاڵی کردن بۆ جەمال و فرۆشتنەوەی چەکە گرانبەھاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و دوو ئۆتۆمبێل .
ڕێباز لە سەرەتای لێکۆڵینەوەدا چوار مادەی یاسایی بۆ کراوەتەوە و ھەشت تۆمەتی بەڵگەداری ڕوبەروو کراوەتەوە و لەوەیە لە لێکۆڵینەوەدا بە ئاشکرا باس لە جەمال و ئەو گرووپە بکات کە ماوەیەکە تریاک لە قەڵادزەوە داخل دەکەن، کە گرووپەکەیان بە ستافی جەمالی پۆز ناسراوە.
ئەو گروپەی ڕێبازیان ڕفاندوە ھەڕەشەشیان لە جەمال کردووە کە ئەگەر کاردانەوەی ھەبێت ئەویش دەستگیر دەکەن.