بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبنییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.
بەگوێرەوی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 22/11/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بە ( 1- 2 ) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بە ( 2- 3 ) پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى