رۆژی چوارشەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی راژەی گشتی، راپۆرتێک سەبارەت بە میلاکی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرەنجامی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم دەخاتەڕوو.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆنووسی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیری داد و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان، تایبەت بە دیاریکردنی چوارچێوەی یاسایی ئەو یاسا و بڕیارانەی پەرلەمانی کوردستان، کە لە دوای ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردن.
لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی دا، دوو بابەت دەخرێنەڕوو سەبارەت بە جێبەجێ كردنی بڕگە و ماددەکانی یاسای چاکسازیی، کە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران پێشنیاز کراوە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.