یەکەم پەیامی حەلبووسی دوای دوورخستنەوەی
محەممەد حەلبووسی، دوای دوورخرانەوەی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دادگا باڵای فیدراڵی رەچاوی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی نەکردووە.
گوتیشی: “بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و بەپێی یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگا یاسایی نییە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو لایەنێک پابەندی دەستوور بێت”.
حەلبووسی راشیگەیاند: “بەگوێرەی دەستوور و یاسایی هەڵبژاردن، تەنها سەرۆکی پەرلەمان بۆی هەیە کۆتایی بە ئەندامێتی پەرلەمانتار بهێنێت، هەروەها تەنها دادگای دادوەری بۆی هەیە لەسەر تاوانە جیاوازەکان بڕیار لە سەر پەرلەمانتار دەربکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو: “تەنها بەپێی ماددەی 52ی دەستوور، دادگای باڵای فیدراڵی بۆی هەیە بەدواداچوون بکات، ئەویش لە سەر راست و دروستی ئەندامێتی پەرلەمانتار”.