ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە  ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان،بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی  فیدڕاڵیی سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە داهاتی گەڕاوەی ناوخۆی هەندێك لە وەزارەتەكان و سیستەمی ژمێریاریی پەیڕەوكراو بۆ فەرمانگەكان.

ھەواڵی زیاتر