وەزیری بەرگری ئیسرائیل ھەرەشە لە لوبنان دەکات.
ئەمرۆ دووشەممە 2023/11/13 یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ھەرەشە لە لوبنان دەکات و دەڵێت: ئەگەر ھێرشەکانی حیزبولڵا بۆ سەر ئیسرائیل رانەگرن، ئەوا ھێرش دەکەنە سەر بەیروت و دەیکەن بە غەززەی دووەم.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمرۆ حیزبولڵا ھەژدە مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.