ڕاگەیەنراوێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە لەبارەی غەززە

لووتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە بارەی جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کۆتایی هات و وڵاتان داوایان کرد گەمارۆی چەک بخرێتە سەر ئیسرائیل و گەمارۆی سەر غەززە کۆتایی پێبهێندرێت.

لووتکەکە بە بەشداریی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو.

لە راگەیێندراوی کۆتایی لووتکەکەدا هاتووە:

– لووتکەی هاوبەشی ئیسلامی و عەرەبی داوای شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە و رێگەدان بە دەربازبوونی کاروانی یارمەتیی مرۆیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی دەکات بۆ نێو غەززە.

– لووتکەی هاوبەشی ئیسلامی و عەرەبی داوا لە هەموو وڵاتەکان دەکات هەناردەی چەک و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل رابگرن.

– لووتکەی هاوبەشی ئیسلامی و عەرەبی سەرکۆنەی دوژمنکاریی ئیسرائیل و ئەو تاوانە جەنگی و کۆمەڵکوژییە دڕندانە و نامرۆڤانەیە دەکات کە حکومەتی داگیرکار ئەنجامیاندەدات.

– لووتکەی هاوبەشی ئیسلامی و عەرەبی ناوبردنی ئەم جەنگە بە بەرگریلەخۆکردن و رەوایەتیپێدانی بە هەر پاساوێک، رەتدەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر