ڤیدیۆ.. لە هەولێر کەسێک بەهۆی کاری دلیڤەرییەوە حەوت ماڵ دەبڕێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کەسێک بە تۆمەتی بڕینی حەوت ماڵ دەستگیر دەکات.

چوارشەممە 08-11-2023 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، “لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دوای وەرگرتنی رەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان تۆمەتبار (م ، ن، ر) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیر بکەین”.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبارەکە کاری گەیاندن (دلیڤەری) دەکات و بەو هۆیەوە چاودێری چەند ماڵێکی کردووە و لە کاتێکی گونجاودا دزی لە حەوت ماڵ کردووە.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، بڕێکی زۆر پارە و کەلوپەلی گرانبەهای دزیوە.


https://www.facebook.com/Asaishy.hawler/videos/649613657243776/

ھەواڵی زیاتر