بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسێکی کورد، لەنیوەی دووەمی ئەم مانگەدا 2 رۆژ بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، تاوەکو 15ـی ئەم مانگە کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە 16ـی مانگەوە شهپۆلێكی بارانبارین هەموو ههرێمی كوردستان بگرێتهوه و بۆماوهی دوو رۆژ بەردەوام بێت.