پۆلیسی‌ هه‌ولێر دەستگیرکردنی‌ دوو تۆمه‌تبار راده‌گه‌یه‌نێت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە 18ـی‌ ئابی 2020 به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند کە به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن، له‌ كاتی گەڕان و پشکنین له‌ ناو شاری هه‌ولێر، توانیویانە دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ش.ع.ع) و (م.و.خ) له‌كاتی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیر بکەن.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشی کردەوە كه‌ توانراوە ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كڕۆلا تاكسی)دا بگرن و هه‌ردوو تۆمه‌تبار په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان به‌پێی ماده‌ی 14ـی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆ کراوەتەوە و گیراون.

ھەواڵی زیاتر