حەشدی شەعبی خرایە ئەوپەڕی ئامادەباشی
حەشدی شەعبی لە عێراق خرایە ئەوپەڕی ئامادە باشییەوە و جێگری سەرۆکی دەستەکەی دەڵێت : بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکە کە ڕوو بدات.
ئەبو فەدەک، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقیان خستۆتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە بۆ ئەوەی لە هەر رووداوێکی نەخوازراو ئامادە بن.
ئەبو فەدەک دەڵێ: ئامادەباشییەکە بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر ڕووداو و گۆڕانکارییەکی ناوچەکە ئامادەبین.