دوو تۆمەتبار دەستگیرکران دزییان لە چێشتخانەیەک کردووە

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات و هێزەکانی ئاسایش دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕێک پارەیان لەقاسەی چێشتخانەیەکدا دزیبوو.

دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كەبڕێك پارەی لەقاسەی چێشتخانەکەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەسپێكرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات و هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیربکرێن.

هەروەها دەستیشگیرا بەسەر قاسەکەو پارە دزراوەکەدا.

تۆمەتباران (ح، أ، ب – م، م، أ) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٤٣ لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌_ ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان

ھەواڵی زیاتر