وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستیپێکرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بڕی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە لە رێی بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقییەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان”.