بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی ، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمی ئاو لە ناو شاری سلێمانی و شاری چەمچەماڵ تەرخانکرا.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە باڵکێشی ڕایگەیاند، کە ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەمئاوی لە هەردوو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ هەیە.
سەرچاوەکە زیاتر وتیشی، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەی کەم ئاوییە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بڕی زياتر له چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خەرج بکرێت.