وەزیری خوێندنی باڵا لەبارەی تەندروستی خۆیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پێشتر دەنگۆی ژەهرخواردکردنی بڵاوبووەوە بەڵام تائێستا لەوبارەوە روونکردنەوەی نەداوە.

ده‌قی په‌یامه‌كه:

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

خوشک وبرایانی ئازیزم

خزمان،دوستان،ھاورێیانی بەرێز

بە سلاوی گەرمی ئەمەک و پێزانین و منەتبارییەوە

بەئێوەی بەرێز و ئازیز رادەگەیەنم دوای ئەوەی ماوەی رابوردو بەھۆی تێکچونی دۆخی تەندروستیمەوە بۆماوەیەک لێتان دابرام، ئەمرۆ سوپاس بۆ خوای پەروەردگار دوای تەواو بونی پشکنینەکان و وەرگرتنی چارەسەر  گەرامەوە لاتان، لەماوەیەشدا دەیان وسەدان نامەوتلفۆن بۆ خۆم و کەس وکارم ھاتوە، لە ھاولاتیان وھاوریێان ودۆستان و لەناوەوە و دەرەوەی ولات و ئێوەی ئازیزەوە،زور زور مەمنونی گەورەیی ولوتف و موحیبەتی ئێوەی بەرێزم،قەرزارباری پەرۆشی و دلسوزیتانم، ئەوەی ئێوە بۆ ئەم برا بچوکەی خۆتان کردتان پاداشتەکەی مەگەر ھەر بە خودای گەورە  بدرێتەوە،ھەوالپرسین و پەرۆشیتان وزە و ورەیەکی زوری پیبەخشیم بۆ زاڵ بونم بەسەر نەخوشییەکەدا و ھاوکاتیش قەرزێکی گەورەی خستۆتە ئەستۆم،بۆ ئەوەی وەک ھەمیشە و بۆ ھەتا ھەتایە خزمەتکاری ئێوەو میللەتە بەئەمەک و بە وەفا و جوامێرەکەم بم..

لە خودای مەزن داواکارم خۆتان و ئازیزانتان دوربن لە ھەمو بەڵاو نەخۆشی و ناخۆشییەک

برای بچوکتان

د.ئارام محەممەد

ھەواڵی زیاتر