پەیامی مەلا بەختیار لەبارەی جێهشتنی کوردستان و ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕ

دوای ئەوەی باڵکێش لە چەند سەرچاوەیەکی فەرمییەوە بڵاویکردەوە کە مەلا بەختیار کوردستانی جهێشتووە، ئەمڕۆ لە روونکردنەوەیەکدا رەتیکردەوە و رایگەیاند لە کوردستانە.
مەلا بەختیار وەڵامی قسەکان عەبدولڕەزاق شەریف و پەیجەکانی یەکێتیش دەداتەوە کە گوتبوویان ڤێلا و چوار ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕی هەیە.

دەقی روونکردنەوەکە

درۆكانی دوای پەیامەكەی
بەڕێز مەلا بەختیار
دوای چەند سەعاتێك، لە پەیامەكەی بەڕێز مەلا بەختیار، چەند هەواڵێكی ناڕاست داتاشراوون.. ئەمەش رونكردنەوەمانە لەسەر ئەو هەواڵانە:
كەسێك دوو هەواڵی هەڵبەستووە گوایە بەڕێز مەلا بەختیار:
یەكەم:
أ‌- خانویەكی یەك ملیۆن دۆلاری لە گەڕەكی ئەقاری لەم ماوەیە كڕیووە.
ب‌- پێنج سەیارە درعی هەیە.
بۆ خانوەكە، با بەڵگە بڵاوبكاتەوە، لەئێستاوە رایدەگەیەنین.. كە خانوەكە حەلاڵی هەواڵسازەكە بێ‌.
بۆ سەیارەكانیش.. سەیارەیەكی گوللەنەبڕ لای بەڕێز مەلا بەختیار هەیە. چوار سەیارەكەی تر با حەڵاڵی هەواڵ داتاشەكە بێت.
دووەم: هەواڵێكی تر گوایە، بەڕێز مەلا بەختیار دوای پەیامەكە، سەفەری دەرەوەی وڵاتی كردووە. بۆ ئەم هەواڵەش، پەیجەكە داوەت دەكەین هەر ئێستا بفەرموون لە چاودێر، قاوەیەك لەگەڵ بەڕێزی بخۆنەوە.
ئیتر بەخواتان دەسپێرین هەتا بەدرۆخستنەوەی هەواڵێكی داتاشراوی تر.
نوسینگەی راگەیاندنی
مەلا بەختیار
26/9/2023

ھەواڵی زیاتر