مەلا بەختیار بۆمبە شاراوەکەی ناو یەکێتی تەقاندەوە

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، ۆباڵی نەچوونی من و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بۆ کۆنگرە لە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانییە و وتی “ئەوانەی لە کۆنگرەی پێشوو دەرچوون بە مافی خۆیان نەبووە”.
مەلا بەختیار وتی : ئەوانەی لە کۆنگرەی پێشوو دەرنەچوون لەسەر ئەوە بووە کە کەرامەتی سیاسیی خۆیان نەفرۆشتووە، بەڵام بافڵ تاڵەبانی پێیوایە دۆخی یەکێتی زۆرباشە.
وتیشی ” کۆبوونەوەم لەگەل بافڵ تاڵەبانی هیچ ئەنجامێکی نەبووە و ئۆباڵی نەچوونی من و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا بۆ کۆنگرە لە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانییە”.
مەلا بەختیار دەڵێ” یەک شت لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە یەکێتی بڵێ منی تێدا نیم”
بە قسەی مەلا بەختیار، لە هەڵبژاردنی رابردوو 36٪ی خەڵک دەنگیان داوە و یەکێتی 6٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە
دەشڵێ: لە 80-90 کادیری تێکۆشەر تەنیا یەک کەسیان بردووەتە کۆنگرە و بافڵ تاڵەبانی دەیەوێ ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی خۆی دیارییان بکات.
لەبارەی دۆخی یەکێتیەوە زیاتر وتی: ئاراستەیەکی راستڕۆ لەنێو یەکێتی دروستبووە کە بڕوای بە دیموکراسی نییە
لەبارەی لاهور جەنگیشەوە وتی: کاک لاهوور و ئەوانەی لەگەڵ ئەون، بە تەواوی دەخرێنە دەرەوەی یەکێتی “بە زۆر پاڵیان بە لاهووری شێخ جەنگییەوە نا لیستی جیاواز دروست بکات و دروستیشی دەکات”
لە کۆتاییدا وتی ” دۆخێکی دژوار و چاوەڕواننەکراو چاوەڕێی یەکێتییە”.

ھەواڵی زیاتر