ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، ” بەشداریی لەم كۆنگرەیەدا ناكەم و دەستبەردای هەموو پۆست و ئیماتیازاتێكی حزبی دەبم”.
سه‌ردار هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌خنه له‌ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتی بگه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م، ده‌ستبه‌ردای هه‌مو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم”.
سه‌ردار هه‌ركی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی به‌دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گرفتی زۆر له‌ناوخۆی یه‌كێتیی دروستبوه، كه بۆته هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له‌پره‌نسیپ و په‌یره‌وی ناوخۆ‌و و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی”.
سه‌ردار هه‌ركی ده‌شڵێت، “وه‌ك هه‌مولا ئاگادارن بڕیاردراوه 27ی ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بكرێت، ئه‌م كۆنگره له‌كاتێكدایه كه زه‌مینه‌ی كۆنگره‌كردن فه‌راهه‌م نییه و كاری له‌پێشینه‌ی دیكه هه‌یه، له‌لایه‌ك له‌هه‌موكات زیاتر دۆخی ناوخۆ پێویستی به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و ته‌بایی هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه دو هه‌ڵبژاردنی گرنگ و چاره‌نوسسازمان له‌به‌رده‌مه، پێویست ده‌كات یه‌كێتی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئاماده‌بكات، یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه كه بۆئاینده‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان زۆر گرنگه و ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له‌كۆتایی شوباتی 2024 بكرێت”.
دەقی پەیامەکەی سەردار هەركی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی:
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆزی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانماوەیەكە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەدۆخێكی ناتەندروست تێدەپەڕێت، بەهۆی ئەو دۆخەوە گرفتی زۆر لەناوخۆی یەكێتیی دروستبووە، كە بۆتە هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان لەپرەنسیپ و پەیرەوی ناوخۆ‌و بەهاكانی دیموكراسی و پەكەوتنی ژیانی حزبایەتی. وەك هەموولا ئاگادارن بڕیاردراوە 27 ئەم مانگە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بكرێت. ئەم كۆنگرە لەكاتێكدایە كە زەمینەی كۆنگرەكردن فەراهەم نییەو كاری لەپێشینەی دیكە هەیە. لەلایەك لەهەمووكات زیاتر دۆخی ناوخۆ پێویستی بە پرۆسەی ئاشتەوایی‌و تەبایی هەیە، لەلایەكی دیكە دوو هەڵبژاردنی گرنگ‌و چارەنوسسازمان لەبەردەمە، پێویست دەكات یەكێتیی خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنانە ئامادەبكات. یەكێكیان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانە كە بۆ ئایندەی ناوچە دابڕێنراوەكان زۆر گرنگەو ئەوی دیكەیان هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لەكۆتایی شوباتی 2024 بكرێت.
كۆنگرەكردن لەم بارودۆخەو بەبێ بوونی زەمینەیەكی لەباری هێمنی‌و سەقامگیریی ناوخۆیی، زیان بەدەنگ‌و پێگەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەگەیەنیت. بۆیە پێموایە ئەم كۆنگرەیە لە هەلومەرجێكدا دەكرێت كە زەمینە لەبار نییەو لەئەنجامدا زیان بە یەكێتیی دەگەیەنێت. رەنگە ئەم كۆنگرەیە لەبری چارەسەركردن گرفتەكان قوڵتر بكاتەوە.
دۆستان لایەنگرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەر لە ئەنجامدانی كۆنگرە، پێویستە ئەولەویەت بەرێكخستنەوەی رێزەكان‌و ئاشتبوونەوەی گشتیی ناوخۆیی بدرێت، بەدڵنیایەوە لەگەڵ كۆنگرەیەكین ببێتەهۆی نوێبونەوەو بەهێزبوون‌و كۆبونەوەی هەمووان لەدەوری مەشخەڵی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لەگەڵ كۆنگرەیەكین یەكێتی بباتەوە سەر چەپكە گوڵەكەی مام جەلال‌و رێچكە راستەقینەكەی یەكێتیی كە لەگەڵ ئێش‌و ئازاری خەڵكی كوردستاندا بێت‌و هیواو خواستەكانی گەنجەكانمان بێنێتە دی، نەك ببێتە هۆی پەرتەوازەیی و لێكترازانی زیاتر.كۆنگرە بەم شێویە زیانی گەورە بەئاشتی ناوخۆیی‌و یەكرێزی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەگەینێت، هاوكات دەبێتە هۆی سەپاندنی واقعێكی ناكۆك لەگەڵ بنەماو پرەنسیپە نەگۆڕەكانی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە ئازادی و رێرەوی دیموكراسی. بۆیە دەمەوێت بەهەموولا رابگەینم كە لەم بارودۆخەدا بەئەرك‌و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆم هەڵدەستم‌و نابمە بەشێك لەدروستكردنی بارودۆخێك كە لێكەوتەكانی زیان بەیەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان‌و بەهاكانی دیموكراسیەت لە كوردستان دەگەینێت ، بۆیە رایدەگەینم كە بەشداری لەم كۆنگرەیەدا ناكەم، وە بەم یاداشتە دەست بەردای هەموو پۆست‌و ئیماتیازاتەكی حزبی دەبم.
روژی شەمە رێكەوتی 23/9/2023