بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بەرز بۆتەوە
بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی (IRAQ OIL REPORT): بەرهەمهێنانی نەوتی هەرم بەرزبۆتەوە.
سەرەڕای بەردەوامی داخستنی بۆری نەوتی باكور, لەمانگی ئابی رابردودا بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان زیادیكردووە.
بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگانەی لەژێر دەستی حكومەتی هەرێمدایە, بەجۆرێك زیادیكردووە, گەیشتووەتە نزیكی نێوەی ئەو بەرهەمەی لە پێشوتردا بەرهەمی دەهێناو رەوانەی دەرەوەی دەكرد.
مامناوەندی بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی ئابدا, گەیشتووەتە (4.71) ملیۆن (bpd) رۆژانە, لەكاتێكدا لەمانگی تەموزدا (4.56) ملیۆن (bpd) بووە, بەگوێرەی حساباتەكانی سەرچاوەكەو لەسەر بنەمای داتاكانی هەر كێڵگەیەك بەجیا.
ئەو دەستكەوتە لەكاتێكدا بەدەستهاتووە, بۆری نەوتی باكور هێشتا بەداخراوی ماوەتەوە, ئەوەش حكومەتی هەرێمی ناچاركردووە, لەمانگی ئازاری رابردوەوە هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆ بازاڕەكانی جیهان رابگرێ