بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە كە بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما 1 تا 2 پلە بەرزدەبنەوە و لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەوری جیاجیا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم کە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتردەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێك پەڵەهەوری جیاجیا و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لەتۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی :38 پلەی سیلیزی
دهۆك : 39 پلەی سیلیزی
كەركوك : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر