بارسیلۆنا هەوڵی گواستنەوەی کۆمان دەدات
فابریزۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی ئیتالی ڕایگەیاند، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕۆناڵد کومانی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە هەڵبژاردووە.
ڕۆژنامەنووسە وەرزشییەکە، لە تویتەری فەڕی خۆیەوە هەواڵەکەی داناوە و نووسیویەتی “کومان هەڵبژادەی هۆڵەندا بەجێ دەهێڵێت و ئەرکە نوێیەکەی لە بارسیلۆنا ڕادەگەیەنێت”.
لە دوای دوورخستنەوەی کیکی سیتین، یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی، کومانی وەک بژاردەیەکی بەهێز بۆ یانەکەی دیاریکردووە.