وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه ئه‌وان به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ست به‌دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن و به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی مافی مووچه خۆرانی هه‌رێم ده‌بن.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ “زه‌مه‌ن” وتی” ئه‌مه‌ی بۆمان دێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی 7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12، نیه ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داوامانكردووه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رجده‌كات”.
ئه‌مڕۆ له‌پاش بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ ناردنی 700 ملیار دینار بۆ هه‌ریه‌كه له‌مانگه‌كانی 9 و 10 و 11، هه‌ندێك له میدیاكان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم باز به‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌شت دا ده‌دات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گومانانه‌دا وه‌زیری دارایی هه‌رێم وتی” مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 7 و 8 یان وه‌رنه‌گرتووه‌و ئێمه به مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی هەشت و نۆ به‌مووچه‌خۆران ده‌ده‌ین”.
ئاوات شێخ جه‌ناب رونیشیكرده‌وه ” بۆ مووچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتوتریش ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵه‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ین”.
وه‌زیری دارایی له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ “زه‌مه‌ن” ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تیان پاكبێت به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كانی تریش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و مووچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم”.
وه‌زیری دارایی وتی”ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی كوردستانی بخه‌ینه روو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی پابه‌ندبوونی ده‌ستوری و یاسایی كه‌وتۆته سه‌ری لایه‌نی هه‌رێم نیه، به‌ڵكو حكومه‌تی فیدراڵیه، چونكه هه‌رێم هه‌موو پابه‌ندبونه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردووه، هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی نافرۆشێت، بڕیاریشیان داوه‌و به‌ته‌مان هه‌موو داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌رێم ده‌رگای كردۆته‌وه بۆ چاودێری دارایی عێراق، ئیتر هیچ بیانوو و پاساوێكیان نیه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕن”.