دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2023، لە گەڕەکی کانی کوردەی شارەکە، تەقینەوەیەک لە ماڵی ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە روویدا و بەهۆیەوە ئەفسەرەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەفسەرەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پلەی ‘موقەدەم’ـی هەیە و بە گوێرەی زانیارییەکانی، بەشێک لەو بۆمبانەی لەسەر بانی خانووەکەی بوون و بۆ راوکردنی ماسی بەکاردەهێندران، تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە ئەو ئەفسەرە گیانی لەدەستداوە.