ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمێرێکی داعشیان دەستگیرکردووە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دروست، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە 6ی ئەیلوولی2023 ئەمیرێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکرا.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێ: ئەمیرەکەی داعش ناوی (زێدان خەلیفە ئەحمەد مەتەر)ـە و بە (ئەبوو لەیلا) ناسراوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: دەستگیرکراوەکە ئەمیری کەرتی (سەعد بن ئەبی وەقاس) بووە لە ویلایەتی دیجلە.