ئاماری 24 کاتژمێری کۆرۆنا؛ 463 تووشبوون و 24 مردن

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 463 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 24 کەسی دیکەش مردوون..

بەپێی دوایین راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە 17-08-2020، بڵاویکردووەتەوە لە کۆی 4 هەزار و 258 پشکنین 463 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 24 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها هەزار و 28 کەسیش چاکبوونەتەوە.

ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 21 هەزار و 660 تووشبوو. لەو ژمارەیە 777 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 هەزار و 524 کەسیش چاکبوونەتەوە.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧٣)

١. کەرەنتین: (٣ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

٥٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٤ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشکنین: (٤٢٥٨ پشکنینی نوێ)

(١٦٤٢ هەولێر)، (٥٣٤ سلێمانی، ٢٢١ گەرمیان)، (١٨٣١ دهۆك)، (٣٠ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٤٦٣ تووشبووی نوێ)

(٢١٣ هەولێر)

(٨٥ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان)

(١١٦ دهۆك)

(١٥ هەڵەبجە)

٤. چاکبوون: (١٠٢٨ چاکبوون)

(١١٦ هەولێر)

(٨٥٦ سلێمانی لە ماوەی ٢ هەفتەدا، ٤٠ گەرمیان)

(١٦ هەڵەبجە)

٥. مردن: (٢٤ مردن)

(١٠ هەولێر)

(٥ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٢ ڕاپەڕین)

(٥ دهۆك)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ٢١٧١٨ هاوڵاتی (٢١٦٦٣ دەرچوو)

پشکنین ٢٥٢٥٥١ (١٠٦٩٧١ هەولێر، ٧٦٣٨٩ سلێمانی، ٦٦٨٢١ دهۆك، ٢٣٧٠ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢١٦٦٠ (٨٩٥٧ هەولێر، ١٠١٠٠ سلێمانی، ١٩٣٦ دهۆك، ٦٦٧ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٢٥٢٤ (٤٤٤٦ هەولێر، ٦٧٢٣ سلێمانی، ٧٩٥ دهۆك، ٥٦٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٨٣٥٩ (٤٢٥٧ هەولێر، ٢٨٨٤ سلێمانی، ١١٢٣ دهۆك، ٩٥ هەڵەبجە)

مردن ٧٧٧ (٢٥٤ هەولێر، ٤٩٣ سلێمانی، ١٨ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٧ی ئاب ٢٠٢٠

ھەواڵی زیاتر