لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە.
دوای ئەوەی لەسنوری گەڕەكی هەواری شار لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەدەم دەنگی تەقەكەوە ڕۆشتن و توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو.
لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران ( ع،یـ، ع – ف، ف، ف ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان