کودەتای سەربازی لە وڵاتێکی ئەفریقی ڕوویدا

دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی وڵاتی گابۆن، عەلی بونگوی وەکو براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵات راگەیاند، کودەتای سەربازی ڕوویدا.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، 30-8-2023، ژمارەیەک ئەفسەر سەر بە سوپای گابۆن لە کەناڵی “گابۆن 24” رەتکردنەوەی ئەنجانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکە، هەڵپەساردنی کاروباری حکومەت و داخستنی سنوورە دەرەکییەکانی وڵاتیان راگەیاند.
 
کودەتاکە لەلایەن 12 ئەفسەری سەربازییەوە کرا کە خۆیان بە نوێنەری سەرجەم هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی وڵات ناودەبەن و رەخنەی تووندیان لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە گرت و بڕیاری رەتکردنەوەیان دا. 
 
ئەو ئەفسەرانە گوتیان، “ئێمەی ئەفسەرانی سوپای گابۆن لە رێگەی کۆتاییهێنان بەم دەسەڵاتەی ئێستاوە بەرگری لە ئاشتی و سەقامگیریی وڵاتەکەمان دەکەین”.

 گابۆن دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئەفریقا لەسەر بەشی باشووری زەریای ئەتڵانتیك؛ ژمارەی دانیشتووانی 2.3 ملیۆن کەسە کە سەرووی 75٪ کریستیانن؛ یەكێكە لەو وڵاتانەی ئەفریقا کە لە ژێر دەسەڵاتی فەرەنسا بووە و لە ساڵی 1958 سەربەخۆیی وەرگرت.

ھەواڵی زیاتر