رۆژی دووشەممە (28ـی ئابی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و مەتڕانی کەنیسەی کلدانی (مەتڕان ڕەببان ئەلقەس)م بیست.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە، “خوالێخۆشبوو مەتڕان رەببان ئەلقەس، مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و داکۆکیکارێکی بەهێزی کوردستان و بەتاییەتی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بوو. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و خوشک و برایانی کلدان و گشت کریستیانەکانی کوردستان و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم”.